بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاوناكرێتەوە و رادەگیرێت

24/03/2025
فۆتۆ: 

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت.

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ئەمڕۆ دووشممە ڕایگەیاند بە روحیەتێکی بەرپرسیارانەوە بڕیاری دا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت، ئەو هەواڵانە رووماڵ نەكات و بەدوایدا نەچێت، كە باسی مەرگ و كوشتنی هاوڵاتیان لە كوردستان دەكات.

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند، بۆ ماوەیێکی دیریکراو لەسەرجەم کەناڵە میدیایەکانی سەربە بۆردی راگەیاندن بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆشتن رادەگرین،  چونكە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی چاولێکردن و لاسایکردنەوە. بەمەش رێژەی کۆشتن و توندوتیژییەکانی خێزانی روو لە هەڵکشان دەبێت.