تەندروستی دهۆک: ١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

21/07/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتە ٢٨٥ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی٧ی٢٠٢٠، ١١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ١١ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ١١ نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ٢٨٥ کەس و لە ئێستادا تەنها، ٥٨ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.