دژەتیرۆر ژمارەیەک تیرۆرست دەستگیردەکات

03/04/2025
فۆتۆ: 

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمە تایبەتەکانمان، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانیان ژمارەیەک تیرۆرست لە چەند شوێنێکی جیاوازی سنووری قەزای شارەزوور دەستگیربکەن.

دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگاکانی بەغداد و دیالەبوون، کاری لۆجستی و دابینکردنی کەرەستەیان بۆ شانە نوستوو و چالاکەکانی تیرۆرستانی داعش کردووە، پاش ئاشکرابوونیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵهاتوون و لە سنووری شارەزوور نیشتەجێبوون.

 پاش دەستگیرکردنیان دەستبەجێ ڕادەستی یاساکران بەمەبەستی سزادانیان.