وەزارەتی بازرگانیی عێراق: زیاتر لە 15ملیۆن هاوڵاتی عێراقی فۆڕمی خۆراکیان کراوە بە ئەلکترۆنی

06/04/2025
فۆتۆ: 

وەزرەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای دەکات لە کۆی 20 ملیۆن کەس کە فۆرمی خۆراکیان هەیە 15 ملیۆنیان کراوە بە ئەلیکترۆنی

تاڵب حەسەن، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند:  لە کۆی 20 ملیۆن کەس کە فۆڕمی خۆراکیان هەیە لە کۆی حەوت پارێزگای عێراق داتاکانی 15 ملیۆن و 500 هەزار کەسیان نوێکراوەتەوە و بە ئەلیکترۆنی کراون.

باسی لەوەشکردوە:  پارێزگای بەغداد لە ریزی پێشەوەی پارێزگاکانەوەیە و داتاکانی 771 هەزار ھاوڵاتی نوێکراونەتەوە، هاوکات لە پارێزگاکانی واست، سەڵاحەدین، میسان، دیوانییە، دیالە و ئەنبار پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.

تاڵب حەسەن ئاماژەی بەوەشداوە: لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا لە کارکردن بەردەوامن و رۆژانە داتاکانی 250 -300 هەزار کەس نوێدەکرێنەوە و بە ئەلیکترۆنی دەکرێن.