پۆلیسی سلێمانی بۆ ژیان: کەسێک لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکرا

06/04/2025
فۆتۆ: 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، کەسێکیان بە گومانی کردنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکردوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند: بە بڕیاری دادوەر کەسێکمان دەستگیرکردوە و لە ئێستادا لە بەندیخانەیە، لەو شەوەی ئاگرەکە کەوتووەتەوە تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو خەریکی کاری لەحیم بوە لەناو بازاڕەکەدا.

بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە ڕەگەز کوردە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و لەسەر رووداوەکەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە.