پاراستنی بەنداوی تشرین دەدرێتە ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان

12/04/2025
فۆتۆ: 

شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا لە بەنداوی تشرین لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).


کۆبونەوەکە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن بوو دەربارەی چارەنووسی بەنداوەکە.

بەپێی زانیاری میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق و تورکیا بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێککەوتون و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی کۆبونەوەکە ڕادەگەیەنرێت.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن پاش ڕێککەوتنەکە، دۆسیەی ئەمنیی بەنداوی تشرین دەدرێتە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان و چیدیکە پێویست بە مانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناکات.