سودانی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی موچەی مانگی نیسانی هەرێم نەداوە

06/05/2025
فۆتۆ: 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی رەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرنەبڕیوە، وەزیرە کوردەکانيش لە حکومەتی عێراق لە هەوڵدان تا کێشەکە چارەسەر بکرێت.

كەناڵی "رووداو" لەزاری سەرچاوەیەك لە حکومەتی عێراق بڵاویكردووەتەوە، دوای تەواوبونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبونەوەیەک لەنێوان محەمەد شیاع سودانی، تەیف سامی و چەند وەزیرێکی دیکە بەرێوەچووە، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکانەوە پابەند نییە، بەتایبەتی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، بەو جۆرەی عێراق داوای کردووە.

بەوتەی سەرچاوەكە، وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی عێراق لە هەوڵدان تاوەکو کێشەکە زوو چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.