| عێراق و تورکیا 10 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد  
                             
                                بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا و 10 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و عێراق واژۆکران. 
                                
 
 رێککەوتنەکان هەریەک لە بوارەکانی سەربازی، کەشوهەوا، پەیوەندی بازرگانی، رێگری لە مادەی هۆشبەر، پاراستنی سنوور و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەخۆ دەگرێت. ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی و واژۆکردنی رێککەوتنەکان رایگەیاند، "لە بابەتەکانی وەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، دەمانەوێت بە خێرایی بەرەوپێش بڕۆین". لەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیش ئاشکرای کرد، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات 18 ملیارە و زیاتریشی دەکەین.
 
 |