دژەتیرۆر ژمارەیەک تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات

11/05/2025
فۆتۆ: 

پاڵپشت بە بەدواداچوون و زانیاریی هەواڵگری ورد، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکە توانرا ژمارەیەک تیرۆرست و تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە پێشینەیان لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هەبووە و لە ئێستاشدا بەشێک بوون لە شانە ناچالاکەکانی ڕێکخراوەکە و کاری گواستنەوەی کەرەستە و پێداویستی لۆجستییان کردووە بۆ پاشماوە چەکدارەکانی ڕێکخراوە.

 لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و تەقەمەنی بگیرێت، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک مۆبایل و سیم کارد گیرا کە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆرستی دیکە بەکارهاتبوو.

 پاش دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و یاسایی بۆ سزادانیان.