252 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکران

21/07/2020
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٢ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٣٦١ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ١٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە هەولێر، پێنج کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە گەرمیان و ئەوەی دیکەشیان لە راپەڕین بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤٧)

١-کەرەنتین: (١١٦ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٨٩٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٤٣١ سلێمانی)، (١٤٦٤ دهۆك).

٢-پشکنین: (٢٤٢١ پشکنینی نوێ)

(١١١٦ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی)، (١٨٥ گەرمیان)، (٥٣٨ دهۆك)، (٣١ هەڵەبجە)، (١٤٠ ڕاپەڕین).

٣-تووشبوو: (٢٥٢ تووشبووی نوێ)

٩٨ هەولێر

٦٢ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٣٩ ڕاپەڕین

١٤ دهۆك

١٠ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١٢٢ چاکبوون)

٦١ هەولێر

١٣ گەرمیان

١٨ ڕاپەڕین

١١ دهۆك

١٩ هەڵەبجە

٥-مردن: (١٣ مردن)

٤ هەولێر

٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٩٧١٦ هاوڵاتی (١٧٨٢١ دەرچوو)

پشکنین ١٧٩١٩٨ (٧٦٦٤٥ هەولێر، ٥٩٠٩٩ سلێمانی، ٤١٧٠٨ دهۆك، ١٧٤٦ هەلەبجە)

تووشبوون ١١٣٦١ (٣٠٧٣ هەولێر، ٧٥٥١ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٣٨٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦١٦٦ (٢٠٩٢ هەولێر، ٣٥١٥ سلێمانی، ٢٨٥ دهۆك، ٢٧٤ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٧٦٣ (٩٠١ هەولێر، ٣٦٩١ سلێمانی، ٧٢ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە)

مردن ٤٣٢ (٨٠ هەولێر، ٣٤٥ سلێمانی، ٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢١ تەمووز ٢٠٢٠