چەمچەماڵ.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

11/06/2020
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ - تەکیە
فۆتۆ: هێمن میروەیس
چەمچەماڵ

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

شێرزاد محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی چەمچەماڵ بە تۆڕی (ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٦ی٢٠٢٠، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – تەکیە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (تۆیۆتا مەرزیە و دێر) ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سێ  کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە بەھۆی ئاراستەگۆڕینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ڕوویداوە، وتیشی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای چەمچەماڵ کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵ راشیگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ھۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردوە.