وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنى شایستە داراییەكانی وانەبێژان

22/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی بڕیاریدا بە خەرجکردنى خەرجی شایستە داراییەكانی وانەبێژان.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە بە رێنمایی ژمارە (9/4/4616) دەرچوە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى لەسەرە و لە رۆژی 20ى تەموز ئاراستەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی كراوە بڕیاردراوە بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان .

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، شایستە داراییەكە تەنها بۆئەوانە خەرجدەكرێت كە بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون.

لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، مانگانە بڕە پارەیەك بۆ ئەو كەسانە خەرجدەكرێت كە وەك وانە بێژ وانە دەڵێنەوە .