درەیک بە زمانی عەرەبی گۆرانی دەڵێت

22/07/2020
فۆتۆ: 

لەدواى بڵاوکردنەوى کۆتا بەرهەمى لەگەڵ ڕاپەرى بەریتانى هایدی وەن، راپەری کەنەدی درەیک دەنگۆیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، کە چەند وشەیەکی عەرەبی تێدا بەکارهێناوە.

ناوی ڕاستی درەیک (ئۆبێری درەیک گراهام)ە و یەکێکە لە سەرکەوتووترین هونەرمەندەکانی جیهانی میوزیک و لە تویتەر ٣٩ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە و سەرمایەکەی نزیک بە  150 ملیۆن دۆلارە .

هەوادارە رۆژئاواییەکانی پرسیاریان دەربارەی مانای وشە عەرەبییەکانی ناو ڕاپەکەیان لە درەیک کرد، هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە هەوادارەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نازناو و ناوی عەرەبییان بۆ دەدۆزییەوە .

بەشێک لە هەوادارەکان بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز بۆیان نوسیوە کە درەیک بۆیە بە زمانی عەرەبی ڕاپ دەڵێت  تاکو خانمە گۆرانیبێژی پۆپ ریهانا بەدەست بهێنێتەوە کە لە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئاشکراکرا لەگەڵ بازرگانی سعودی حەسەن جەمیل پەیوەندییان نەماوە.