كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە 11 پارێزگا دەگەنە نیوەی كۆڵان

22/07/2020
لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە
فۆتۆ: 

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتوەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە لەچەند پارێزگایەكی عێراق دەگاتە سەرو 50 پلەی سلیزییەوە .

دەستەی كەشناسی عێراق لە خشتەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، 11 پارێزگای عێراق لە نێوانیشیاندا بەغدا پلەكانی گەرما تیایاندا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان .

بەگوێرەی ناوەندە كەشناسییە جیهانیەكان، عێراق یەكێكە لەناوچە گەرمەكان لەسەر گۆی زەوی و لەم وەرزەدا پلەكانی گەرما تیایدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.