گاردیان: بە زۆردەمامك بەئیگۆرییەكانی چین دروستكراوە و هەناردەی ئوسترالیا كراوە

23/07/2020
چین هەزارانی لە سەربازگە زۆرە ملێکاندا زیندانی کردووە و کاریان پێ دەکات
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، دوو كۆمپانیای ئوسترالی بڕێكی زۆر لە دەمامكیان لە چیینەوە هاوردەكرد كردووە، كە لەو سەربازگانەدا دروستكراوە كە كەمینەی موسڵمانە ئیگۆرییەکانی تیا زیندانی كراوە و بە زۆرەملێ كاریان پێدەدەكەن .

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەو دەمامكانە لە لایەن كۆمپانیای "هۆبی هایشین" لە چینەوە هەناردە كراوە بۆ بازاڕەكانی ئوسترالیا و بەسەر چەند ناوەندێكی بازرگانی ئەو وڵاتەدا دابەشكراوە .

پسپۆڕان هۆشداریان داوەتە ناوەندە بازرگانی و دابەشكارەكانی ئوسترالیا و هاوڵاتیان، ئەو جۆرە دەمامكە بەكارنەهێن كە بە زۆرە ملێ لەو سەربازگانەدا دروستكراوە، كە موسڵمانەئیگۆرییەكانی تێدا زیندانی كراوە .

گاردیان ئاشكرایكردووە، یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی دەمامەكان سەر بە گروپی كۆمپانیای هۆبی هایشینی تابیەت بە دروستكردنی بەرهەمە خۆپارێزییەكانە لە كۆرۆنا، لە هەرێمی هۆبی ناوەڕاستی چین كار دەكات و بەرهەمەكانی هەناردەی چەندین وڵات دەكات، لەوانەش ئوسترالیا .

دوو كۆمپانیا ئوسترالییەکەی كە ئەو بەرهەمەیان كڕیوە، ئاماژەیان بەوە كردووە، زانیارییان نەبووە لەسەر ئەوەی كە هاوڵاتی و كرێكاری ئیگۆر بە زۆرەملێ بەكاردەهێنن بۆ دروستكردنی ئەو بەرهەمە و لەوبارەیەوە دوودڵی خۆیان نیشانداوە .

پسپۆرانی ئابوری و بازرگانی باس لەوە دەكەن، كۆمپانیا خۆرئاواییەكان بەردەوام روبەروی كێشەی قورس دەبنەوە سەبارەت بە پێداچوونەوە  بەسەرچاوەی هاوردەكردنی كەلوپەل لە چینەوە، چونكە ئەوكارانە لە وڵاتی چین زۆر بە هەستیاری و شاراوەیی بەڕێوەدەچێت، بە تایبەت لەو ناوچانەی كە موسڵمانە ئیگۆرییەكانی تیا زیندانی كراوە و كاری زۆرەملێیان پێ دەكەن .

ئەوەش لە كاتێكدایە بەگوێرەی راپۆرتێكی سەنتەری بیركردنەوەی سەر بە پەیمانگای سیاسەتی ستراتیژی ئوسترالیایە، نزیكەی 80 هەزار كەس لە كەمینەی موسڵمانە ئیگۆرییەكان بە زۆرەملێ لە سەربازگەكانی زۆرەملێدا كاریان پێدەكرێت .