هەردى سەلامى ( دڵ فرۆش) بڵاودەکاتەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هەردی سەلامی، نوێترین گۆرانى خۆی بەناوی "دڵ فرۆش" بڵاودەکاتەوە.
هەردى سەلامى پرۆمۆى گۆرانیەکەى لەهەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام بڵاوکردەوە و کە نزار سەلامى براى لە کلیپەکەیدا رۆڵدەبینێت.
ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە، کارى دەرهێنانى لەلایەن زانیار فەتاح و ئەرێنجمێنت و میوزیکى لەلایەن ئەفشین شوکرى بۆ کراوە.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنى ژمارەیەک گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپە.
|