ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمدا 12 هەزاری تێپەڕكرد

24/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 222 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش كۆی ژمارەی تووشبوو لە هەرێمی كوردستان 12 هەزار كەسی تێپەڕكرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان راگەیاند و ئاشكرایكرد لەو ماوەیەدا لە ئەنجامی هەزار و 989 پشكنین 222 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە. 

روونیكردووەتەوە لە هەولێر 101 تووشبوو لە سلێمانی 64 تووشبوو لە گەرمیان 43 تووشبوو لە دهۆك 14 تووشبوو تۆماركراون و بە بێ چاكبوونەوە لە سلێمانی 127 كەس چاكبوونەتەوە. 

وەزارەتەكە ئاشكرایكرد لەو ماوەیەدا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە كە چوار لە هەولێر و چوار لە سلێمانی و یەك كەسیش لە گەرمیان بووە. 

بەوەش تا ئێٍستا كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنالە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 12 هەزار و 38 كەس لە نێویاندا 464 كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 979 كەسیش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و شەش هەزار و 595 كەسیش چاكبوونەتەوە.