وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ توشبون به نه‌خۆشی ئه‌یدز ده‌ستنیشانكران
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكران كه هه‌رسێكیان له ئارایشتگای ئافره‌تان كاریان ده‌كرد و كه‌سانی بیانین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "چاودێری ته‌ندروستی هه‌موو شوێنێك ده‌كرێت و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ده‌پارێزین، ڕێككاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ هه‌ر شوێنێك بێ مۆڵه‌تی ته‌ندروستی یان مۆڵه‌تی به‌سه‌رچوبێت و كاربكات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌رنامه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان و به‌ره‌وامی ڕوپێوی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و ده‌رهێنانی كارتی ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندانی شوێنه گشتیه‌كان بۆ پێدانی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی، دوای پشكنینی تاقیگه‌یی ڕۆژانه بۆ كارمه‌ندانی شوێنه گشتیه‌كان و ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی، سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ توشبون به نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكران كه له ساڵۆنه‌كانی ئافره‌تان كاریان ده‌كرد و هه‌مویان بیانی بوون و لایه‌نی په‌یوه‌نداریان لێ ئاگاداركرایه‌وه و ڕێككاری پێویست وه‌رگیرا.
ڕاشیگەیاند، "هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه خۆیان دوربگرن له شوێنی نافه‌رمی، پێویسته سه‌ردانی شوێنی فه‌رمی بكه‌ن و له شوێنه گشتیه‌كان پرسیاری مۆڵه‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن و له هه‌ر گومانێك له نه‌بونی مۆڵه‌ت یان دیارده‌یه‌كی نا ته‌ندروست ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆییه له‌ڕێگه‌ی هێڵه گه‌رمه‌كانی په‌یوه‌ندی یان سندوقی سكاڵا تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئاگادار بكه‌نه‌وه".
|