الشرق الاوسط: هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان هانا بۆ دادگای فیدراڵی دەبەن

02/06/2025
فۆتۆ: 

رۆژنامەی الشرق الاوسط لە ھەواڵێکیدا دەڵێت: وا دیارە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نەبووە جگە لە دادگای فیدڕاڵی بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەویش لە کاتێکدا کە گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا بووەتە هۆکاری دواکەوتن یاخود خەرجنەکردنی مووچەکانیان.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە: دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە کە پێداچوونەوە دەکات بە داواکارییەکەی فەرمانبەرەکان بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری لە نزیکترین کاتدا.

ئەوەشی راگەیاندوە: بەڵام دیار نییە کە ئایا دادگاکە فەرمانی سالاری دەردەکات بە رەچاوکردنی ناکۆکییە داراییە قوڵەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە تەمەنیان بۆ ١٠ ساڵ درێژدەبێتەوە.