پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

03/06/2025
فۆتۆ: 

بە فەرمی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم دەڵێت، پێویستە سەرجەم خێزانەكان لە ماوەی مانگێكدا فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە، بە پێچەوانەوە بەشەخۆراكەكەیان رادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و دكتۆر تاڵب بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕال، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراکیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک مانگ سەرجەم خێزانەكان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش پێویستیان بە کارتی نیشتمانی دەبێت، هەر خێزانێكیش فۆڕمەكە پڕ نەکاتەوە بەشەخۆراکەکەی ڕادەگیرێت.