پۆلیسی راپەڕین: ئه‌و كه‌سه‌ی خەسوی کوشت كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

03/06/2025
فۆتۆ: 

ئەو تۆمەتبارەی كە پێش سێ ڕۆژ لە شارۆچكەی چواقوڕنەی دەڤەری ڕاپەڕین خەسووی خۆی کوشت و سێ کەسی دیكە بریندار کرد، ئەمڕۆ سێشەممە بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو تۆمەتبارەی كە ڕۆژی شەممە خەسووی خۆی كوشت، بە دەمانچە گولـلەیەکی لەسەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە، ئەوەش كاتێك بووە كە هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگركردنیدا بوون.