توركیا بە چڕی بۆردومانی سنوری ناحیەی باتیفا دەكات

24/07/2020
فۆتۆ: 

فرۆكە جەنگیەانی توركیا لە ئێستادا بە چڕی بۆردومانی گوندەكانی منین و سیاری ستەور لە سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ دەكەن.

پەیامنێری ژیان راگەیاند: لە كاتژمێر هەشتی ئەم شەوەوە تا ئێستا فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی هەردوو گوندی منین و سیاری ستەور دەكەن و ناوچەیەكی زۆریان لەو دوو گوندە سوتاندووە. 

ئەوەشی رایگەیاند بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگرێكی گەورە لەو دوو گوندە كەوتووەتەوە، بۆردومانەكانیش زۆر نزیكن لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی ئەو دوو گوندە.  

ئەوە لە كاتێكدایە لە 15ی  حوزەیران توركیا ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی بەناوی چنگی هەڵۆ دەستپێكرد و دوو رۆژ دواتریش ئۆپراسیۆنێكی زەمینی بەناوی چنگی پڵنگ دەست پێكرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی روبەڕوبوونەوەی زۆری گەریلاكانی پەكەكە زۆرتر هێرشی ئاسمانی دەكرێتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.