تۆڕی 19:حوزەیران مانگێکی خراپ بوو بۆ پارێزبەندنی پەرلەمانتاران
تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین پوختەی راپۆرتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەھۆی ھەڵمەتەکانی رێگری و دەستگیرکردن، مانگی حوزەیران خراپترین بووە بۆ ئازادی رادەربڕین".
تۆڕی ١٩ بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین لەراپۆرتی مانگانەیدا ئاماژەی بەوەداوە: لەمانگی حوزەیرانی 2025 لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان (32) چالاکی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، بایکۆت، گردبوونەوەیان رێکخستووە.
ئامارەکانی تۆڕەکە بۆ مانگی رابردوو بەم شێوەیە:
(18) چالاکی لە سلێمانی، (8) چالاکی لە هەولێر، (1) چالاکی لە هەڵەبجە، (1) چالاکی لە ئیدارەی راپەرین، (4) چالاکیش لە ئیدارەی گەرمیان.
(16) چالاکی بۆ مووچە، (9) چالاکی بۆ داواکاری دامەزراندن، (3) چالاکی بۆ خزمەتگوزاری، (1) چالاکی بۆ ئیدانەکردنی جەنگ، (3) چالاکی داخوازی جیاجیا بوون.
لە میانەی چالاکییەکاندا لە سلێمانی 81 مامۆستا و چالاکوان و کادری سیاسی و میدیاکار دەستگیرکراون، پاشان ئازاد کراون، یەک ررودای رفاندیش لەلایەن هێزێکی دەمامکدار لە دهۆک تۆمار کراوە، پاش ئەشکەنجەدان ئازاد کراوە.
هەندێک لە دەستگیرکراوانی شاری سلێمانی، بەهۆی تدووتیژی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستگیرکردنیان ئاسەواری لێدان بە گیانیانەوە دیاربووە.
دوو حاڵەتی پەشیمانکردنەوە (ئەوەی لە ئاستی میللی پێدەوترێت رادیۆ) لە دهۆک تۆمارکراوە، هەدوو هاوڵاتییەکە لێدوانی رەخنەگرانەیان بڵاوکرایەوە، دواتر لێدوانی پەشیمانبوونەوەیان بڵاوکرایەوە.
بەهۆی هەڵمەتەکانی رێگری و دەستگیرکردن، مانگی حوزەیران خراپترین بووە بۆ ئازادی رادەربڕین.
بۆ یەکەمین جار بوو، دەزگای ئاسایشی هەرێم داوای لێبووردنی لە دەستگیرکراونی سلێمانی کرد.
حوزەیران مانگێکی خراپ بوو بۆ پارێزبەندنی پەرلەمانتاران، (سیپان ئامێدی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی لە دهۆک رفێندرا، عەلی حمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی کوردستان، لە سلێمانی دەستگیرکرا.
|