وەزارەتی بەرگری تورکیا: پێنج سەربازمان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

06/07/2025
فۆتۆ: 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لەناو ئەشکەوتێکدا لە هەرێمی کوردستان 19 سەربازیی تورکیا ژەهراویبوون و پێنج لەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی گەڕان و پشکنینی یەکێک لەو ئەشکەوتانەی پێشتر بە دەست گەریلاکانی پەکەکەوە بووە و وەک نەخۆشخانە بەکاریانهێناوە، 19 سەربازیی تورکیا ژەهراوی بوون بە گازی میسان.

ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستبەجێ سەربازەکان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە، و پێنج لەو سەربازانە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، ڕووداوەکە ئەمڕۆ لە ئەشکەوتێکی سەر گردێک بە بەرزی 852 مەتر و پێشتر گەریلاکانی پەکەکە وەک نەخۆشخانە بەکاریان هێناوە و دەکەوێتە ئەو ناوچەیەی هەرێمی کوردستان بە ناوچەی "ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ" ناوی دەبات.