مەراسیمى چەکدانانى پەکەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هات

07/07/2025
فۆتۆ: 

کەجەکە گۆڕانکاریی لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە راگەیاند و دەڵێت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی رێوڕەسمەکە راستەوخۆ پەخش ناکرێت و ڕۆژنامەنوناسانیش ناتوانن ئامادە بن.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە، ناچاربوون لە ماوەیەکی کورتدا وردەکارییەکان سەبارەت بەو مەراسیمە بگۆڕن کە پلانی بۆ دانرابوو لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، مەراسیمەکە بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ پەخش ناکرێت و ڕۆژنامەنووناسانیش ناتوانن ئامادەبن.

دەشڵێت لە نزیک شوێنی مەراسیمەکە شاشەیەک دادەنرێت کە تۆمارە ڤیدیۆییەکان دوای مەراسیمەکە تێیدا پەخش دەکرێن.