ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچە پێکبهێنێت
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاردرا به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچون بۆ گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی و دواتر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
لیژنه‌كه پێكهاتوون له هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی دارایی عێراق، وەزیری داد، وەزیری پلاندنان، وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری تەندروستی.
|