ئەمڕۆ پرۆسەی چەکدانان بەڕێوەدەچێت

11/07/2025
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بەشێک لە گەریلاكانی پەكەكە چەکەکانیان دادەنێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆما جڤاكێن كوردستان 'كەجەكە' یەكەم  ڕێوڕەسمی دانانی چەكەكانی گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە ئەمڕۆ هەینیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەکەکە. 

بەپێی زانیارییەكان، رێورەسمەكە لە گوندێكی بناری قەندیل بەڕێوەدەچێت لە رێگەی شاشەیەكی گەورەوە ڤیدیۆی چەكدانانەكە پەخش دەكرێت و نزیكەی 30 بۆ 40 گەریلا چەكەكانیان دادەنێن.