ناوی 14 هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی بڵاوکرایەوە
قۆناغی دوەمی دابەشكردنی نزیكەی 14 هەزار پارچە زەویی دیكە لە شاری هەولێر ڕاگەیەندرا و وەزیری وەزیری شارەوانیش ڕایگەیاند، وردبینی بۆ 480 هەزار فۆڕم كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان بۆ دەرچوە، زەوی وەردەگرن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لە شارەوانی هەولێر قۆناغی دوەمی دابەشكردنی نزیكەی 14 هەزار پارچە زەوییە لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنن و تیروپشك بۆ زەوییەكان دەكرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی زەوی نزیكەی 15 ساڵ بو وەستابو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، كۆتاییمان بە كاركردنی لێژنەكەی وەزارەت بۆ وردبینیكردنی فۆڕمەكان هێنا كە ماوەی 9 مانگ بو بەردەوام بە شەو و ڕۆژ كاریان كرد بۆ وردبینیكردن و ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەكانەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەنێردران كرد.
لیستی ناوی 14 هەزار فەرمانبەر
|