كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق 46 كاندید دووردەخاتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دوورخستنەوەی 46 كاندیدی راگەیاند، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش ده‌ڵێت، مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان تێدا نه‌بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه،عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان راگەیاندووه، پرۆسەی پشكنینی زانیاری كه‌سی بۆ كاندیدەكانی لیستی هەڵبژاردن لەناو حیزب و هاوپەیمانییەكان تا كۆتایی مانگی تەمموز بەردەوامە و دووپاتیشی كردەوە كە تا ئێستا 46 كاندید دوورخراونەتەوە، چونكە مەرجەكانی كاندیدكردنیان تێدا نەبووە.
ده‌شڵێت، حیزبه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌م بوون كه نه‌یانووانیووه ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ كاندیدوون و ناردنی لیسته‌كانیان بۆ كۆمسیۆن.
وتیشی، به‌پێی یاسای سیستەمی تۆماركردنی كاندید ژمارە 3ی ساڵی 2005، لە مادەی (2) یەكەم - ج، سەبارەت بە لیستی كراوە، مەرجی ئەوەی داناوە كە لە 20%ی ژمارەی كاندیدەكان زیاتر بۆ هەڵگرانی بڕوانامە، بڕوانامەی ئامادەكاری، یان هاوتاكانیان تەرخان نەكرێت.
سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان ئاشكرای كردووه، بەو پێیەش بوونی 11 كاندید كە بڕوانامەی ئامادەییان هەیە كاریگەری لەسەر ئەم ڕێژەیە هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بە كاندیدەكانی خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس گۆڕدراون.
|