دوای 20 ساڵ له بێ هۆشی شازادەکەی سعودیە کۆچی دوایی کرد
شازادە وەلید بن خالد بن تەلال ئال سعود، ناسراو بە شازادە نوستووەکە، دوای زیاتر لە 20 ساڵ مانەوە لە کۆمادا لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی سعودیە، کۆچی دوایی کرد، شازادە وەلید لە ساڵی 2005ـەوە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چووەتە کۆماوە.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی تەمووز، شازادە خالد بن تەلال، باوکی شازادە وەلید لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی، "بە دڵێکی باوەڕدار بە قەزا و قەدەری خودا و بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کوڕە ئازیزەکەمان شازادە وەلید بن خالد بن تەلال ڕادەگەیەنین."
شازادە وەلید لە مانگی نیسانی ساڵی 1990 لەدایکبووە و یەکێک بووە لە خوێندکارەکانی کۆلێژی سەربازی، پێش ئەوەی لە ساڵی 2005 تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بێت و بەهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە کۆمادا بمێنێتەوە.
|