سودانی سێ بڕیاری لەبارەی رووداوەکەی کوت دەرکرد
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی ئاگرەکەی کوت بڕیاردا بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ماوەی یەک مانگدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی ئاگرەکەی کوت، ئەو ڕاسپاردانەی کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە پێشکەش کران، سەرۆك وەزیران سێ بڕیاری دەركرد.
بەگوێرەی بڕیارەكانی محەمەد شیاع سودانی، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ماوەی یەک مانگدا پێشکەش بکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی بەپەلە بۆ پارێزگارەکان بە ئامادەبونی وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون، شارەوانی، کارە گشتیەکان و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی.
بەگوێرەی بڕیارەكان، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی لابردنی سەرجەم سەرپێچیەکانی پەیوەست بە سەلامەتی و بەرگری شارستانی بکەن.
|