عەلی حەمە ساڵح: پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت

23/07/2025
فۆتۆ: 

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست پێشنیاری دابەزینی نرخی بەنزین و نەوتی سپی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، " پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت".

عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند: لە ئێستادا بەپێی ڕێککەوتن؛ حکومەتی عێراق لە نەوتی بەرهەمهێندراوی کوردستان؛ بڕی (٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ دەداتە حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەرێمیش لە هەردوو پاڵاوگەی کارو لاناس دەیپاڵێوێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە: ڕۆژانە نزیکە (٣.٥ ملیۆن) لیتر بەنزین و نزیکەی (٢ ملیۆن لیتر) گازوایل بەرھەمی ھەیە، جگە  لە نەوتی سپی و نەوتی ڕەش.

دەشڵێت: حکومەتی هەرێم ڕەتیکردبوەوە کۆی نەوتەکە بدات، لەبەرامبەردا وەک شارەکانی دیکەی عێراق سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بدرێت(بەنزین ٤٥٠ دینارو نەوتی سپی ٣٠ هەزار)، وتبووی: ئەمە دەسەڵاتی خۆمانە. 

لە کۆتایدا هێمای بۆ ئەوەکردوە: کەواتە: پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی خاو بە ٣٠ ھەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت.