داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی زیاتر لە 87 ملیار دینار بووە
ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 19ـی7ـی 2025 تا 25ـی7ـی 2025، بڕی زیاتر لە 87 ملیار دینار بووە.
ماڵپهڕی شهفافیهت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 87 ملیار و 229 ملیۆن و 625 هەزار و 390 دینار بووە، بەجۆرێك كە 8% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 92%ی بەشێوەی مقاصەیە.
|