دوای زیاتر لە 31 ساڵ وەیسی ئاکتاش ئازادبوو

26/07/2025
فۆتۆ: 

وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی کە 31ساڵ و سێ مانگ لە زیندان و 10ساڵ زیندانیکردن لە ئیمرالیدا ئەزادکرا


ئاژانسی ھەواڵیی میزۆپۆتامیا، سەبارەت بە ئازادبوونی وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ئاسایشی توندی پیتی F رایگەیاند: وەیسی ئاکتاش دوای 31 ساڵ و سێ مانگ لە زیندان ئازادبوو، ئاکتاش تەنھا لە زیندانی ئیمرالیدا ماوەی 10ساڵ زیندانی کرا.

ئاماژەی بەوەشداوە: وەیسی ئاکتاش لە 28ـی نیسانی 2024بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن کاتی 30ساڵ زیندانیکردنی تەواو بوو، بەڵام بە بەبڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری گرتووخانەی ئیمرالی بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا.

دەشڵێت: ئاکتاش دوای ئەوەی بۆ جاری یەکەم بەردانی دواخرا، جارێکی دیکە بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرایەوە، وەیسی ئاکتاش کە کاتی ئازادکردنی بۆ ساڵێک و سێ مانگ دواخرا، لە 25ی تەمووزی 2025 لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بوو.