ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: لایەنگرانی حزبی بەعس نابێت بچنە ناو پەرلەمان

27/07/2025
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق و ئەندامانی دادگا کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی یاسای دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری کرایەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبی بەعس بۆ چوونە ناو پەرلەمانی عێراق.

باس لەوەشکراوە، لە میانی كۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی یاسای دەستەی لێپرسینەوە کراوە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق