ئاسایشی هه‌ولێر كه‌یفی زراری ده‌ستگیرده‌كات
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه تۆمه‌تبار كه‌یفی زاریان به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دور له دابونه‌ریت ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار كه‌یفی سابیر حه‌مه‌د ناسراو به كه‌یفی زرارییمان ده‌ستگیر كرد".
ئاسایشی هه‌ولێر روونیكردۆته‌وه، "ده‌ستگیركردنی كه‌یف زراری به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و بڵاكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دوور له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه بووه، داواش ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سكاڵای یاسای له‌سه‌ری هه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكات".
|