سەرچاوەیەك لە دارایی هەرێم: لەم هەفتەیەدا نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ دەكرێت

27/07/2025
فۆتۆ: 

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاوکردەوە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەكۆمپانیای سۆمۆ دەستپێدەكات.

میدیای فەرمی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوکردەوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ وردبینی لەلیستی مووچەی مانگی شەش فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەواوكردووە و چاوەڕان دەكەن لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەی مووچە رەوانەی هەرێم بكرێت، هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدای بكات.

ئەوسەرچاوەیە وتیشی، حكومەتی هەرێم هەنگاوە كردەییەكانی بۆ خەرجكردنی  مووچەی مانگی شەش و دەستپێكردووە و هەر لەم هەفتەیەشدا، نەوت و داهاتی نانەوتی  بۆ مانگی شەش و لیستی مووچەی مانگی حەوتیش ڕادەستی بەغدا دەكرێت.