تۆماس باراک بۆ مەزڵوم عەبدی: سەرکردایەتیی ئێوە گرنگە بۆ دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر
دوای چاوپێكەوتنەكەی مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لەگەڵ كەناڵی الحدث، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ستایشی رۆڵی مەزڵوم عەبدی دەکات لە دانوستانەکاندا و دەشڵێت، "سوپاسگوزاری ئەو دیالۆگە بنیادنەرانەن کە بۆ برەودان بە یەکگرتن و یەکڕیزی لە سوریا ئەنجام دەدرێت".
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی "X" لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چاوپێكەوتنەكەی مەزڵوم عەبدی نوسیوەیەتی، سەرکردایەتیی ئێوە (مەزڵوم عەبدی) و کۆششە بەردەوامەکانی هەسەدە، شانبەشانی پابەندبونی پتەوی حکومەتی سوریا گرنگە بۆ دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیرە لەسەر بنەمای "یەک سوپا، یەک حکومەت، یەک دەوڵەت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان زۆر سوپاسگوزاری ئەو دیالۆگە بنیادنەرانەن کە بۆ برەودان بە یەکگرتن و یەکڕیزی لە سوریا ئەنجام دەدرێن، چاوەڕوانی بەردەوامیی گفتوگۆکانن بۆ داهاتویەکی ئارام.
|