هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای لە ریزەكانی دەركرد

30/07/2025
فۆتۆ: 

هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، سەلوا مفەرجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ریزەکانی دەركرد، بەهۆی بەشداریکردنی لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگا و دەڵێت، ئەو یەكەم كەس بوو كە ناڕەزایی دەربڕی لە رێکارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاو حكومەتی كەركوك، کە لە هۆتێل رەشید بەڕێوەچوو.

هاوپەیمانییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەلوا مفەرجی بەبێ پاساوێکی روون لە هاوپەیمانییەکە جیابوەوە، کۆتایی بە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان هێناو بەشداری لە دانیشتنێکدا کرد کە نایاسایی بووەو نیسابی یاسایی تێدا نەنەبووە، بە ئامانجی پێدانی شەرعیەت بە ئەنجومەنێک کە خۆی یەكەم كەس بوو دژایەتی كرد.