هاتوچۆى سلێمانی هۆشدارى بە شۆفێران دەدات

16/08/2025
فۆتۆ: 

‎راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "‎بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان".

رێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی؛

‎. کەمکردنەوەی خێرایی

. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان 

. داگیرساندنی گڵۆپی تەم 

‎.بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت 

‎.سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.