ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان: هێزی سەربازیی بۆ 14 دەروازەی سنوری تەرخانكراوە

25/07/2020
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ءعێراق لە دەرازەی سنوری مەندەلی
فۆتۆ: 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق ئاشكرایكرد، هێزی سەربازیی بۆ 14 دەروازەی سنوری تەرخانكراوە، هەموو دەسەڵاتێكیشیان دراوەتێ بۆ كۆنترۆڵكردنی سنور و ڕێگرتن لە هاتنە ناوەوەی كەلوپەلی نایاسایی .

لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنورییەكان و جێبەجێكردنی یاسا تیایاندا، هێزی سەربازیی تایبەت بۆ 14 دەروازەی سنوری تەرخانكراوە بە هەموو دەسەلاتێكەوە .

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ناردنی ئەو هێزانە بۆ دەروازە سنورییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسا و نەهێشتنی پێشێلكارییەكان و ڕێگریكردنە لە گەندەڵی و بەفیرۆدانی دارایی گشتی لەو دەروازە سنورییانەدا ,

بە گوێرەی بەیاننامەكە ئەو دەروازانەی كە هێزی سەربازیی تایبەتیان بە هەموو دەسەڵات و رٍێنماییەكەوە بۆ تەرخانكراوە بریتین لە دەروازە دەریاییەكانی ئوقەسری باكور و ئوق قەسری باشور و ئۆم قەسری ناوەرٍاست و خۆر زوبێر و دەروازەی وشكانی شەلامجە و بەدرە و مونزیریەی و سەفوان لەگەڵ دەوڵەتی كوەیت و قائیم لەگەڵ سوریا و شیب و زورباتیە ی ‌وەوفلوس و عەرەرعەر لەگەڵ سعودیە .

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تا ئێستا 10 دەروازەی سنوری وشكانی و چوار دەروازەی سنوری ئاوی بە تەواوەتی لەژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتی گومرگیدایە و، ئەو هێزەش كە تیایاندا جێگیر كراوە، هەموو دەسەڵاتێكی یاسایی هەیە بۆ لێپرسینەوە لە هەر حاڵەتێكی پێشێلكاری لەهەر لایەنێكەوە بێت .