دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی ڕوداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند دەستگیرکران
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند)دەستگیر و دەستنیشان بکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی 2025/9/2 ڕۆژنامەنووس و چالاکوان (هێمن مامەند)لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کەدانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەک بریندارکرا.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ( 31/406 )لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.
لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە. دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕایگشتی دەخاتە ڕوو.
|