سودانی لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوت لیـژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

06/09/2025
فۆتۆ: 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانیدا بە دروستكردنی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە سەبارەت بە گومانەكانی بەقاچاغبردنی نەوتی عێراق.

ئاماژە بەوەشدەکات، لیژنەكە لە لایەنە باڵاو تایبەتمەندەكان پێكدێت و لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانە دەكات كە باس لە بەقاچاغبردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق دەكەن، چ لەرێگەی تێكەڵكردنەوە بێت یاخود بەقاچاغبردنی چ لە بەندەرەكانی عێراقەوە بێت یاخود لەناو ئاوە هەرێمایەتییەكاندا.

دوای تەواوكردنی كارەكەی، لیژنەكە راسپاردەی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویست.