بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی کچ و خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دوای ڕووداوەکە هەڵدێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئاسایشی شارەزوور بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، بەلێهاتووی کارمەندانی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 2 کاتژمێردا توانیان دەستگیری بکەن، هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردندا تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو. لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ دەستگیرکراوە ولێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
|