دوورخستنەوەی راکان جبوری لە بەربژێرى پەسەند کرا
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، تانەیەکی راکان سەعید جبوری، دژی بڕیارى دوورخستنەوەی لە بەربژێربوون رەتکردەوە، هۆکارەکەشی بۆ سزادانی لە دۆسییەی گەندەڵیدا دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان هاتووە رۆژی 9ـی ئەیلولی 2025 دادگا لەسەر تانەیەکی پێشکەشکراو لەلایەن راکان سەعید جبوری، سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک کۆبووەتەوە. کە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە، لە رۆژی 24ـی ئابی رابردوو دەرچووە سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردن.
بەلام دەستەکە داواکارییەکەی بەتەواوی رەتکردوەتەوە بەگوێرەی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی کە پەیوەندیدارە بە تاوانی گەندەڵی و کۆکردنەوەی سامان بە شێوەی نایاسایی و گەندەڵی دارایی.
|