شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە

12/09/2025
فۆتۆ: 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 6ـی 9ـی 2025 تا 12ـی 9ـی 2025 ، بڕی 11 ملیار و 559 ملیۆن و 507 هەزار و130 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بڕی 11 ملیار و 559 ملیۆن و 507 هەزار و130 دینار بووە.، بەجۆرێك  80%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ی بەشێوەی چەكە.