ئۆجەلان نامەیەك ئاراستەی كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا دەکات
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نامەیەکی بۆ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە عەرەبەکانی سوریا ناردووە و بڕیارە بەمزوانە ناوەرۆکی نامەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.
فرزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان، بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی ڕاگەیاندووە،" ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نامەیەکی بۆ کەسایەتییە دیار و سەرۆک هۆزە عەرەبیەكانی سوریا ناردوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو نامەیەی ئۆجەلان ناردویەتی گەیشتوەتە دەستەكەیان و بڕیارە بەمزوانە بیگەیەنێتە كەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان و بە رای گشتیش رابگەیەنرێت.
|