سەعات دووی شەو هەرێم و بەغداد ڕێککەوتن

15/09/2025
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو بە ئۆنلاین کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سێ وەزیری کوردی حکومەتی عێراق و لێپرسراوێکی باڵا لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

بەپێی زانیاریەکانی " تۆڕی هەواڵی ژیان" کۆبونەوەکە تا نزیک کاتژمێر دووی شەوی خایاندووە و تیایدا بڕیاردراوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ڕادەسپێردرێن بۆ تەسلیمکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهێنراو بە عێراق جگە لە گلدانەوەی بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێم، بەو مەرجەی حکومەتی عێراق گرفت بۆ داهاتی نانەوتی هەرێم دروستنەکات و ڕاستەوخۆ دەست بە تەمویلی موچەی مانگی ٧ــی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا وەفدی هەرێم ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەر ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمیان بە عێراق ڕاگەیاندووە.

چاوەڕوانیش دەکرێت سبەی بەر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە و لەو کۆبونەوەیەدا ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتیی هەرێم  دەکات و ئەنجامی کۆبونەوەکەش هەمان ڕۆژ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لێدەدرێت