لیژنەی دارایی: تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی ئه‌مساڵ مسۆگه‌ر كراوه، حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی داهاتی نا نه‌وت شانبه‌شانی داهاتی نه‌وت بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ چاودێریكردنی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان" ڕونیكرده‌وه، "كۆنتڕۆڵی ئه‌و داهاتانه له ئێستادا دابه‌شده‌كرێت له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی، له چوارچێوه‌ی دیوانی وردبینی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مه‌ش پێویستی به بونی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی ڕاسته‌وخۆ".
|