مارك ساڤایا: ئەمریکا هەوڵ نادات کارنامەیەک بەسەر عێراقدا بسەپێنێت

25/10/2025
فۆتۆ: 

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، "ئەمریکا هەوڵ نادات کارنامەیەک بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەڵکو پشتگیری لە حکومەتێکی سەربەخۆ دەکات کە توانای هەبێت بڕیارە سەروەرییەکانی خۆی بدات".


 وتیشی، ئامانجم کارکردنە لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقییەکان (سیاسی، ئایینی و ئابوری) بۆ زامنکردنی عێراقێکی سەقامگیرو ئاوەدان کە بتوانێت هاوبەشێکی راستەقینە بێت بۆ ئەمریکا، دوور لە ململانێکانی ناوچەکە، دەمەوێت جارێکی تر عێراق مەزن بکەمەوە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق خاوەنی توانایەکی بێشوماری مرۆیی و ئابورییەو ئەگەر بەشێوەیەکی دروست وەبەرهێنان بکرێت، دەبێتە ناوەندێکی هەرێمایەتی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

راشیگەیاند، سەردانەکەی داهاتووی من بۆ بەغداد پەیامێکی روون دەبێت بەوەی واشنتۆن پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو، هەروەها لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە.